لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو ٩٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی رێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ٩٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو، و هەروەها مانگرتنی گشتیی کرێکارانی کۆمپانیای تراکتۆرسازیی تەورێز دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەلیک لە کرێکارانی شارەوانیی شووش، فەرمانداریی شووش و کۆمەڵێک لە کرێکارانی پۆڵای بۆتیای ئێرانیان لە پارێزگای کرمان لە شارەکانی خۆیان بەڕێوە چوو.
هەروەها هاوکات لەگەڵ بانگەوازیی شۆرای هاوئاهەنگی دامەزراوە سێنفییە فەرهەنگییەکانی ئێران، لە ٩٤ شاری ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و خانەنشینکراوانی فەرهەنگی بەڕێوە چوو.
لەلایەکی دیکەوە کرێکارانی کۆمپانیای تراکتۆرسازی تەورێز بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەیان بە مانگرتنەکەیان داوە.