لاوێکی کۆڵبه‌ری کورد نیزیک به ٤ مانگه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه گیراوه، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی ناڕوونه.
لاوێکی خه‌ڵکی ئارمه‌رده‌ی بانه به ناوی پشتیوان نه‌هرۆیی ٢٥ ی سه‌رماوه‌زی پاییزی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا، ئێستاش ٤ مانگ دوای ئه‌وه هیشتا چاره‌نووسی ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان پشتیوان به تۆمه‌تی پێوه‌ندی‌و هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیراوه‌و پێشترین چه‌ند جار به‌و هۆیه بانگ کرابووه ئیتلاعات‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی لێ‌کرابوو.
شایانی باسه که دوای ٤ مانگ به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی پشتیوان نه‌هرۆیی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له شاری بانه هیچ وه‌ڵامێک به‌و بنه‌ماڵه‌یه له سه‌ر چاره‌نووسی کوڕه‌که‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه.