ئەرتەشی ئیسرائیل بە پێنج مووشەک چەندین بنکە و بارەگای گرووپی حیزبوڵای لوبنانی لە پێتەختی سووریە کردە ئامانج .
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل بە پێنج مووشەکی زەوی بە زەوی چەندین بارەگای گرووپی حیزبوڵای لە دەمیشق پێتەختی وڵاتی سووریە کردە ئامانج و ئەو هێرشە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە هەر لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بە پێنج مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی حیزبوڵای لوبنان سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئاکامدا هەموو بنکەکان خاپوور بوونە و چەندین کوژراو و برینداریشی لێکەوتووەتەوە.