دوایین ڕاپۆرته ڕه‌سمییه‌كان ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن كه ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا نیزیك به ٤٥٠ هه‌زار هه‌لی کاریی پێك‌هێناوه.
له حاڵێك‌دا كه حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م ڕایگه‌یاندوه كه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر له یه‌ك میلیۆن هه‌لی کاری پێك هاتووه، به‌ڵام ئاماره‌كان ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن كه ته‌نیا ٤٥٠ هه‌زار هه‌لی کاری له‌و ماوه‌یه‌دا پێك‌هاتوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته له ماوه‌ی ٩ مانگی ساڵی ٩٤ی ڕابردوودا ته‌نیا ٧٠ هه‌زارو ٢٠٠ هه‌لی کاریی پێك‌هاتوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته تا كۆتایی ساڵ درێژه‌ی بووبێ، به‌گشتی ٩٣ هه‌زارو ٦٠٠ هه‌لی کاریی نوێ پێك‌هاتوه.
هه‌روه‌ها عیسا مه‌نسووری، جێگری په‌ره‌پێدانی كار‌و شوغڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاری ئێران ده‌ڵێ له ماوه‌ی دوو ساڵی ٧٠٠ هه‌زار هه‌لی كار پێك هاتووه، به‌ڵام هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نزیك به ٣٢٠ هه‌زار هه‌لی كاریی تێداچوون.
شایانی باسه حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران زستانی ساڵی ڕابردوو ئیدیعای كرد كه ده‌وڵه‌ت له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا یه‌ك میلیۆن و ١٧٦ هه‌زار هه‌لی كاریی پێك هێناوه، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان كات چالاكانی كرێكاری‌و هێندێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیس ئه‌م ئامارانه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت‌و ناوه‌ندی ئاماریان به ناڕاست زانی.