کاسبکارێکی کورد بە ناوی “چیاکۆ کەریمی” بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە نزیک سەوڵاوا بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە نزیک سەوڵاوا و لە شوێنێک بە ناوی «کەمەراو» تەقەیان لە ماشینی کاسبکارێک کردووە و شۆفێرەکە بە ناوی “چیاکۆ کەریمی” تەمەن ٢٣ ساڵ بە سەختی بریندار بووە.
جێی ئاماژەیە کە چیاکۆ کەریمی خەڵکی گوندی «دەگاگا» یە و سینگ و زگی بە سەختی پێکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی «چەمران» ی ئەو شارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.