خۆكوژیی له كوردستان هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه‌و لاوێكی مه‌ریوانی له كارگه‌ی شیرینی فرۆشی به هۆی هه‌ژاری‌و گیروگرفتی ماڵی له شوێنی كاره‌كه‌ی له سێ‌ڕێیانی بێهزیستی خۆی هه‌ڵاواسی‌و کۆتایی به ژیانی هێنا.
خۆكوژیی ئه‌م لاوه له حاڵێك دایه كه ڕۆژی شه‌ممه ١٤ خاكه‌لێوه‌ش كرێكارێكی دیكه له سه‌قز خۆی كوشتبوو. ناوبراو خاوه‌نی ژن‌و منداڵ بوو و له ژێر زه‌مینی خۆیاندا خۆی خنكاندبوو.
له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٤یش‌دا كچێكی لاو له شاری مه‌هاباد به‌ناوی تارا عه‌زیزی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. هه‌روه‌ها له ڕۆژی ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ش‌دا كه‌سێك به ناوی “ق” له شاری سه‌قز كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. ڕۆژی هه‌ینیی ١٤ی هه‌مان مانگ له شاری شنۆش قوتابییه‌ك خۆی خنكاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج‌و گرینگه ئه‌مه‌یه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ سه‌باره‌ت به‌و خۆكوژییانه هۆکاری زۆره‌یان هه‌ژاری‌و ده‌سته‌نگی بووه‌ه هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بووه‌و یه‌وه تا ئه‌و جێیه‌ش کاربه‌ده‌ستان بۆیان كرابێ دایانپۆشیوه.
ڕۆژنامه‌ی ئارمان وێڕای ئاماژه به خۆكوژیی قوتابییه‌كی ١٣ ساڵه له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی ٩٤ ده‌نووسێ، ئاماره‌كان ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن كه له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٩٢ دا ڕۆژێ ١١ كه‌س به شێوه‌ی جیاجیا خۆیان کوشتوه، به پێی ئه‌م ئاماره كه له لایه‌ن پزیشكی قانوونیی ئێرانوه بڵاو كراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا 3 هه‌زارو ١٢٥ كه‌س خۆیان كوشتوه، له‌وه‌نده که‌سه ٩٨٢ كه‌سیان ژن‌و٢هه‌زارو ١٤٥ كه‌سیان پیاو بوون.