جێگری سكرتێری گشتیی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان گوتی، له ساڵی ڕابردوودا ٣٥٠ هه‌زار كه‌س له ورده‌فرۆشه‌کانی مادده‌ی هۆشبه‌رو موعتاده‌کانی سه‌ر شه‌قامیان ده‌سبه‌سه‌ر كردوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری هه‌واڵنێرانی جه‌وان، عه‌لیڕه‌زا جه‌زینی، بریکاری سكرتێری گشتیی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان گوتی له ساڵی ٩٤دا ناوه‌نده نیزامی‌و ئه‌منیه‌تییه‌کانی پێوه‌ندیدار به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به سه‌ر نزیك به ٦١٧ تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ر داگرتوه که ١٨٣٠ كیلۆی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه بووه‌و ٢٢٠ كارگاو ئاشپه‌زخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیشه‌شیان داخستوه.
جه‌زینی پشتڕاستی كرده‌وه كه له ساڵی ڕابردوو ٣٥٠ هه‌زار كه‌س له ورده‌فرۆ و موعتادانی سه‌ر شه‌قام ده‌سبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام ته‌نیا ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌وان له ناوه‌نده‌كانی وازهێنان له ماده‌ی هۆشبه‌ردا ڕێک‌خراون.