لەم بەڵگانەی كە بە ناوی “بهڵگهکانی پاناما” ناسراون كە پهرده لهسهر پوڵشوویی هێندێك لە ڕێبەرانی جیهان، سیما ناسراوەكانی وەرزشی و خراپكارانی نێودەوڵەتی ههڵدهدهنهوه، ناوی ئێرانو مەحموود ئەحمەدی نژاد، سەركۆماری پێشووی ئێرانیش لەم لیستەیەدا هاتوه.
لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی ئەم بەڵگانە ئەمە دەردەخەن كە نزیك بە ١٤٠ سیاسەتمهدارو بەڕێوەبەری ناسراوی سەراسەری جیهان تۆمەتی پوڵشووییان لەسەرە. لهم بەینەدا ناوی ١٢ سەركۆمار یان سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی جیهان دەبینرێ كە دیاره هێندێكیان ئێستا كاربەدەستی دەوڵەت نەماون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئاڵمانیی “زود دویچە”، لەم بەڵگانەدا ناوی كەسو شیركەتی واش هەیە كە سەرەڕای گەمارۆ بەربڵاوەكانی ئامریكاو یەكیەتیی ئورووپا دژی ئێران، مەعامەلەی بازرگانییان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێراندا كردوە.
مەحموود ئەحمەدی نژاد، سەركۆماری پێشووی ئێرانو رابرات موگابێە، سەركۆماری زیمبابۆوە، دوو كەسن كە ناویان لە لیستی پوڵشوویی پانامادا هاتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی ئەم مەعامەلانە پێوەندییان بە گرێبەستە نەوتییەكانەوە هەبووە. زۆربەی شیركەتەكانی ئێرانیی سەربە دەوڵەت كە بە شێوەیەك سەربە ئەحمەدی نژادن لەم لیستەیەدان.