٥ چالاکی مەدەنیی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەهۆی بانگەواز بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و گردبوونەوە لە هیرمەند لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمەوە لە بەلووچستان دەسبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی ٥ چالاکی مەدەنیی بەلووچ بە ناوەکانی”عەلی مەلایی، حوسێن بونیادی، حەسەن نەخعی، ئێحسان قەنبەرئابادی و مورتەزا قاسمی” بەهۆی بانگەواز بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەهەمبەر کردنەوەی بەنداوی هیرمەند و دیپلۆماسی لاوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکران.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو ٥ چالاکە بەلووچە، پاش بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکانی بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە باکووری سیستان وبەلووچستان بۆ داواکردنی مافی ئاوی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان ئێران و ئەفغانستان لە بەنداوی هیرمەند لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەفغانستان لە زاهێدان کۆ ببنەوە.