لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆی رێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئێران ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی وهەروەها مانگرتنی گشتیی مامۆستایانی قوتابخانەکان لە هەموو شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی خانە نشینکراوی شارەکانی کەلاچای، سەقز و هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کادری دەرمانیی لە شارەکانی، یاسووج، ئیسفەهان، تاران، ئیلام، شیراز، مەشهەد و ئەسەدئاباد لە شارەکانی خۆیان لە بەردەم زانکۆی پزیشکیی شارەکان بەڕێوە چوو.
هەروەها هاوکات مانگرتنی گشتیی مامۆستایان وفەرهەنگیانی قوتابخانەکانی زۆربەی شارەکانی ئێران و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کۆمپانیای پیشەیی سایپا و کرێکارانی شارەوانی ئەهواز بەڕێوە چوو.