مامۆستای قوتابخانەکانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران دژ به كه‌م بونی مووچه و گرفتگه‌لی بژێوی هه‌ڵاواردنی سیستماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بەردەوامبوون لە مانگرتن.
ئەمڕۆ یەکشەممه ١٠ی ڕێبەندان ١٤٠٠ی هەتاوی، ماموستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بە گشتیی بۆ جارێکی دیکە دژ به كه‌م بونی مووچه و گرفتگه‌لی بژێوی هه‌ڵاواردنی سیستماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دژ به كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن و له ئاماده بوون له پۆلی خوێندن خۆیان بوارد.
مامۆستایانی کوردستان جیا لە داواکاری ئابووری بە تێکڕا داوای مافی خوێندن بە زمانی زگماگیان بەرز کردوەتەوە و بە سەرەتایی ترین مافی خۆیان و قووتابیان ناوی دەبەن.
جێگای ئاماژه‌یه كه به هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئێران و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرینه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕوی گرفتگه‌لی زۆر گه‌وره بونه‌ته‌وه و مامۆستایان وه‌ك یه‌كێك له‌و چینانه ئه‌ژمار ده‌كرێن كه سه‌ره‌ڕای تێكۆشانێكی زۆر و له‌خۆبورده‌یی و وه‌ك یه‌كێك له چینه كاریگه‌ره‌كان بۆ داڕشتنی بناغەی هزریی كۆمه‌ڵگە، له هه‌لومه‌رجێكی دژوار‌دا به داهاتێكی كه‌مه‌وه درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.