لێدوانێکی ئەحمەدی نەژاد لەسەر ڕێککەوتنی ڕووسیە و ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراین و ئێران کاردانەوەی بەشێک لە بەرپرسان و ڕۆژنامەکانی ڕێژیمی لێدەکەوێتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا مەحموود ئەحمەدینەژاد، سەرۆککۆماری خولەکانی پێشووتری ڕێژیمی ئێران لە لێدوانێکدا وتبووی: “من ئاگادارم کە ڕووسیە و ئەمریکا لەسەر ئێران و ئۆکراین ڕێککەوتنیان کردووە کە ئەمریکا ڕێگە بدات ڕووسیەهێرش بکاتە سەر ئۆکراین و ڕووسیەش ڕێگە بدات ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، کە لە وەڵامی ئەم قسانەی ئەحمەدینەژاد، ڕۆژنامەی “ئێران” ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی و لە ژمارەی ٧٨٣٦ی خۆیدا، وەلامی قسەکانی ئەحمەدینژادی داوەتەوە و نووسیویەتی؛ “قسەکانی ئەحمەدینژاد بە دژی ئاسایسی نەتەوەیی و نیشتمانی ئەژمار دەکرێت و کاتێک بە دڵنیایییەوە دەڵێت ئەمریکا و ڕووسیە لەسەر ئێران و ئوکراین ڕێککەوتنیان کردووە، خێرا ئەو پرسیار لامان دروست دەبێت کە ئەحمەدینژاد ئەو زانیارییانەی لە کوێ دەست کەوتووە؟.
ئەحمەدینەژاد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتبووی؛ بەرپرسانی ئێران ئەو دروشمەی نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژاوا لە بیریان چۆتەوە و هەم بە ڕۆژهەلات و هەم بە ڕۆژاوا باج دەدەن.