سێ هاوڵاتی لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری جوانڕۆ و پیرانشاردەسبەسەرکران.
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی جوانڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شروێنە”ی سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب یارئەحمەدی و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها دوو هاوڵاتی دیکە خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی ڕەحمان خدمەتگوزار و ئەیووب حەدیسی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.