سەرۆککۆماری تورکیە، سەرەڕای هۆشدار بە ڕاگەیاندنەکانی تورکیە دەڵێ: ئەگەر ڕاگەیاندنەکانی تورکیە بەرنامەگەڵێک بەدژی بەها بنەڕەتییەکانی تورکیە بڵاو بکەنەوە، ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.
ڕەجەت تەیێب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیە، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیە بڵاویکردۆتەوە وتوویە کە؛ کارگەلێکی پێویستی بۆ پاراستنی” فەرهەنگی نەتەوەیی” لە تورکیە و پێشگرتن لە بڵاوکردنەوەی بەرنامەگەلێک کە بەها نەتەوەییەکانی تورکیە دەخاتە مەترسییەوە لە بەرنامەدایە و هەموو ڕاگەیاندنەکانی تورکیە دەبێ ئاگاداری کارەکانیان بن.
ئەردۆغان بە بێ ئاماژە و ناوهێنانی ئەو بەرنامەگەلە تەنیا وتی: دژی چالاکیی ڕوون و شاراوەی هێندێک لە ڕاگەیاندنەکان کە بەها نەتەوەییەکان دەکەنە ئامانج و خەریکی زەربەلێدان لە پەیکەرەی بنەماڵە و کۆمەڵگەن دبێتەوە و ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.
جێگای ئاماژەیە کە ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیە لەهەمبەر پێشێلکردنی ئازادی ڕاگەیاندن لە تورکیە بە تایبەتی پاش کودتاکەی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی و دەسبەسەرکرانی دەیان ڕۆژنامەنووس و داخستنی ئەو ڕاگەیاندنانەی کە دژی حکوومەتی ئەردۆغان بە توندی مەحکوم دەکەن.
پێویستە بگوترێ کە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی “ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور”دا لەهەمبەر ئازادیی ڕاگەیاندن هاتووە کە بەپێی لێکۆڵێنەوەکان لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا بۆ ئازادیی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن تورکیە لە پلەی ١٥٣دایە و هەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕۆژنامەوانێکی تورک بە هۆی نووسینێکی لە تویتێردا لە لایەن ئەردۆغانەوە سکاڵای لەسەر کراوە و تووشی کێشە بووە.