عەلی ئاراستە، جێگری ڕێكخەری هێزی وشكانیی ئەرتەشی كۆماری ئیسلامی باسی لە ناردنی تەكاوەرەكانی ئەم هێزە بۆ سووریە كردوە.
عەلی ئاراستە دهڵێ ئەم تەكاوەرانە وەك ڕاوێژكار بەڕێی وڵاتی سووریەو شهڕی نێوخۆیی ئهو وڵاته دەكرێن.
ناوبراو پێشتریش گوتبووی كۆمەڵێك لە تەك تیرهاوێژەكانی ئێران وەك ڕاوێژكار بهڕێی عێراق و سووریە دهکرێن.
هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لە كاتی دەسپێكی شەڕو لێکدانهکان لە سووریە لە بەرژەوەندیی بەشار ئەسەددا لە بەرەی شەڕ دانو، بە بەردەوامی پێداگری لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە لەم وڵاتەدا تەنیا وەك ڕاوێژكار خەریكی چالاكی كردنن.
ئەم هێزانە لە حاڵێكدا ئیدیعای پێدانی ڕاوێژی نیزامی به ئهڕتهشی بهشار ئهسهد دەكەن كە ژمارهیهکی بەرچاو لە هێزە نیزامییەكانی ئێران لە سووریە كوژراونو جهنازهکانیان بۆ نێوخۆی ئەم وڵاتە هاتۆتهوه.
هاوكات، ههر دۆینێ ڕاگەیەنەكانی ڕێژیمی ئێرانیش ڕایانگەیاندوە كە سەرهەنگێكی پاسدار لە ڕەوتی شەڕ و پێكدادانەكانی سووریەدا كوژراوە.
ڕۆژی پێش ئهویش میدیاکانی ڕێژیمی ئێران ڕایانگەیاندبوو كە ٤ پاسداری دیكە بە دەرەجەی ئەفسەرییەوە كوژراونو گوتبوویان ئم پاسدارانە لە كاتی جێبەجێ كردنی ئەركی ڕاوێژ گەیاندندا كوژراون.
بەم شێوەیە لەم كاتەوە كە سپای پاسداران ڕایگەیاندووە هێزەكانی خۆی لە سووریە زیاتر دەكا، ژمارهی كوژراوەكانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە گەیشتۆتە ٢١٢ كەس.