بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چوون بۆ پۆلەکانی خوێندن خۆیان بوارد و پەیوەست بە مانگرتنە گشتییەکانی ئێران بوون.
ئەمڕۆ شەممه ٩ی ڕێبەندان ١٤٠٠ی هەتاوی، ماموستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ جارێکی دیکە دژ به كه‌مبوونی مووچه و گرفتگه‌لی بژێوی هه‌ڵاواردنی سیستماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دژ به كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیاندایه مانگرتن و له ئاماده بوون له پۆلی خوێندن خۆیان بوارد.
قوتابخانەکانی شاری جوانڕۆ، بۆکان، سەقز، سەوڵاوا. سنە، مەریوان، زیویە، کامیاران، دیواندەرە، کرماشان و شاباد هاوکات لەگەڵ بانگەوازی مانگرتنی گشتیی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆبوونەوە لە دەفتەری قوتابخانەکان دەسیان دایە مانگرتن.
جێگای ئاماژه‌یه كه به هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئێران و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرینه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕوی گرفتگه‌لی زۆر گه‌وره بونه‌ته‌وه و مامۆستایان وه‌ك یه‌كێك له‌و چینگەلە ئه‌ژمار ده‌كرێن كه سه‌ره‌ڕای تێكۆشانێكی زۆر و له‌خۆبورده‌یی وه‌ك یه‌كێك له چینه كاریگه‌ره‌كان بۆ بناغەدانانی كۆمه‌ڵگە، له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و به داهاتێكی كه‌مه‌وه درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.