لوولەی تانكێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕ لە ناوچەی سنوورسی سوومار بەر سەری كوڕێكی بچکۆلانه‌ی ٥ ساڵانەدا به‌بۆوه‌و بووه هۆی كوژرانی ئەم منداڵە بێ تاوانە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەكان ئەم منداڵە كە خەڵكی پارێزگای ئیلام بووە، وێڕای بنەماڵەكەی لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا بە مەبەستی گەشت‌و سەیران، سەردانی داوێنی سرووشتی ناوچەی سووماریان كردبوو، بەڵام لە كاتی یاری كردن‌دا لوولەی تانكێک بەر سەری ئەم كوڕە بچووكەدا به‌ر بۆته‌وه‌و بۆتە هۆی زەربەی مێشكی.
ئه‌و کوڕه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌ی به وه‌خت گه‌یندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام سەرەڕای هەوڵی زۆری پزیشكان ئەم مناڵە بێتاوانە گیانی لە دەست دا.