دوو برای خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “دانا و زانا ئەحمەدپوور” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کران.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “دانا ئەحمەدپوور” و “زانا ئەحمەدپوور” کوڕی ساڵح و خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراوان لە لایەنە پێوەندیدارەکانەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
هەروەها تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم دوو برایە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.