ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست نووسی: دوورەپەرێزیی ڕیچارد نێفیۆ، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و دوو دیپلۆماتکاری دیکەی تیمی ئەمریکا لە دانوستانەکانی ڤییەن، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ وتوووێژەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بە گشتی کە ئاکامەکەی بە شەڕ تەواو دەبێ.
ڕیچارد نێفیۆ، کە لە دەوڵەتەکانی پیشووی ئەمریکا، لە سالەکانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ی زایینی یەکێک لەو بەرپرسانە بووە کە گەڵاڵەی گەمارۆکانی بەدژی ڕێژیمی ئێران داڕشتووە و یەکێک لە ئەندامانی پلەبەرزی تیمێک بووە کە لە دەورانی باراک ئۆبۆما سەرۆککۆماری پێشووتری ئەمریکا “بەرجام”ـی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران واژۆ کرد، وتی: لاوازی جۆ بایدێن لە بەرانبەر ڕێژیمی ئێراندا لە کۆتاییدا ئاکامەکەی دەبێتە شەرێکی گەورە و دەبێ بە هەموو لایەکەوە بەدژی ڕێژیمی ئێران کار بکەین و گەمارۆکان زۆرتر بکرێن.
نێفیۆ و هاوکارانی لەگەڵ ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی بایدێن بۆ کاروباری ئێران، لەسەر شێوە و ئاستی گەمارۆکان ب دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی کێشە و گرفت بوونە و داوایان لە واشینگتۆن کردووە کە گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران توند و قورستر بەرێوە ببات و هەروەها گوشار بخاتە سەر ئاژانسی نێونەتەوەییی وزەی ناوکیی بۆ ئەوەیکە بابەتی پێشێلکارییەکانی بەرجام لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ڕابگەیەنێ.