ئومید كەریمیان، نوێنەری مەریوان لە مەجلیس گوتی لە ٢٠٠ میلیارد تمهن بوودجەی جادەی سنە ـ مەریوان تاقه یەک قڕانیشی نههاته دیو بۆ ئەم پارێزگایە تهرخان نهکرا.
نوێنەری شاری مەریوان لە مەجلیس ههروهها ڕهخنهی له داخرانی بازاڕچهکانی سهرسنوور گرتو گوتی پاش داخرانی بازاڕچەكانی سەر سنوور خەڵكی ئەم ناوچەیە له بەرپرسانی خۆجێی تهواو ڕەشبین بوونو متمانهیان پێیان نهماوه. ئهو له درێژهدا داوای لە وەزیری نێوخۆ کرد تا بەدواداچوون بۆ داخرانی بازاڕچە سنوورییهکانی مەریوان، سەوڵاوا و بانە بكا.
ئومید كەریمیان لە كۆبوونەوەی ئاشكرای مەجلیسدا وەزیری نێوخۆی وریا كردەوە كە خەڵكی ئەم ناوچەیە بەهۆی داخرانی بازاڕچەكان ژیانیان کهوتۆته مەترسیو دۆخێکی زۆر ناخۆشهوه.
ناوبراو هەروەها وەزیری ڕێگەو شارسازیی وریا كردەوە كە چۆنه بۆ لێدانی جادەی سنە ـ مەریوان ٢٠٠ میلیارد تمەن تەرخان كراوە، بەڵام تا ئێستا تاقه یەك قڕانی بۆ ئەم پارێزگایە نەنێردراوە؟