لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئیران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ئاخوندی، ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی پارێزەری پاش ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە لە شارەکانی شیراز، قەزوین، ئەهواز، کرمان، تاران و یەزد، شارۆمەندانی شارەکانی ئیزە و دێزپارت لەبەردەم فەرمانداریی شاری ئیزە، کارمەندانی زانکۆی پزیشکیی ئیسفەهان لەبەردەم بینای دەفتەری سەرۆکی زانکۆکە، کۆمەڵیک لە کادری دەرمانیی نەخۆشخانەکانی” ڕەسووڵ ئەکرەم و فیرووزگەر”ی تاران لە شوێنی کارەکەیان، شارۆمەندانی دژبەری سەربازیی زۆرەملێ لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران و کرێکارانی گرێبەستیی پاڵاوگەی توندگویانی تاران لە حەوشەی کۆمپانیاکە بەڕێوە چوو.