دەوڵەتی بایدێن: برایان هۆک نوێنەری پێشووی ئامریکا تایبەت بە کاروباری ئێران، لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی جیددی بووەتەوە.
واشنیگتۆن فریبیکێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەڵسەنگاندنێکیدا بە کۆنگرەی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند کە “برایان هۆک” نوێنەری پێشووی ئامریکا تایبەت بە کاروباری ئێران لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەی جیددی لەسەرە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هەڕەشانە هەروا بەردەوامە.
بەرپرسانی پلەبەرزی ڕێژیمی ئێران بە دەیان جار هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای تێرۆریستیی پاسدارانیان، لە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ترامپ کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، حوسێن مووسویان، دیپلۆماتی پێشووی کۆماری ئیسلامی، لە وتووێژێکدا بە شانازییەوە باسی لە هەڕەشەی کوشتن و لەناوبردنی برایان هۆک و دروستکردنی نیگەرانی بۆ بنەماڵەی هۆک کردووە و ئەو قسانەی ناوبرا کە وەک کارناس لە زانکۆی پرینستۆن کار دەکا ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە و چالاکانی سیاسی لە ئەمریکا خوازیاری کۆتاییهێنان بە کارکردنی حوسێن مووسویان لە زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکا بوون.