پێشمه‌رگه‌یه‌کی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕوانسه‌ر به ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی ١٠ ی خاکه‌لێوه، هادی ئه‌عزه‌می، پێشمه‌رگه‌ی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕوانسه‌ر به ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
هادی ئه‌عزه‌می کوڕی مه‌جید له سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی ٧٠ دا پێشمه‌رگه‌ی حیزب بووه‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ژیانی ئاساییش له حیزبهکهیو ئامانجه‌کانی دانه‌بڕا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری خواڵیخۆشبوو هادیی جوانه‌مه‌رگ ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.