چالاکیی تەبلیغیی میراتگرانی کۆماری کوردستان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان لە شارەکانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە.
ڕێبوارانی ڕێبازی کۆماری کوردستان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شارەکانی ڕۆژهەڵات جارێکی تر بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کودستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی لە شارەکانی دێولان، سنە و دیواندەرە و دێهاتەکانی دەوروبەری دیواندەرە، پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوای سەرۆککۆمار و بەها پیرۆزەکانی کۆمار نوێ کردەوە.