خەڵکی عێراق جارێکی دیکە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە، هەموو کەلوپەلێکی ئێرانیان بایکۆت کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی عێراق، خەڵکی ئەو وڵاتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاشتاگی بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانییان بە ناوی “لێی گەڕێ با بۆگەن بێ” دەست پێکردووە و ڕایانگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک کاڵای ئێرانی ناکڕن لەبەر ئەوەی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە بووەتە هۆی ناسەقامگیری ژیانی خەڵک و لەلایەکی دیکەشە خەڵک پێیانوایە کەلوپەلی ئێرانی بە تایبەت خواردەمەنییەکان کە لە ئێرانەوە دێن بۆ عێراق تەندروست نین.
چالاکانی مەدەنی، ژینگەیی و خەڵکی وڵاتی عێراق لەسەر ئەو باوەڕەن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژایی تەمەنی خۆی جیا لە زەرەر و زیان هیچ قازانجێکی بۆ ئەو وڵاتە نەبووە و هەموو بەهاکانی عێراق تەنیا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە بۆ میلیشیاکانی خۆی بەکار دێنێ، بۆیە خەڵکی عێراق بەدژی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاشتاگیان بە دژی کاڵا و کەلوپەلی ئێرانی ڕاگەیاند و بایکۆتیان کرد.