له ناوچه‌ی بانه به بۆنه‌ی ١٠ی خاكه‌لێوه، ڕۆژی شه‌هیدانی كوردستان چالاكیی ته‌بلیغی كرا.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، شه‌وی ١٣ی خاكه‌لێوه ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی بانه به تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕێگهوبانو شوێنی سه‌یرانگاكان به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدان، تراكتی حیزبی‌و ئاڵای كوردستان ڕێزیان له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی کوردستان‌و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه پێشه‌وا قازی محهممهدو یارانی گرتوه.
ئه‌م شوێنانه‌ی كه چالاكیی ته‌بلیغییان تێدا كرا بریتین له: جاده و شوێنی سه‌یرانگای خواجامێر، جاده‌ی شوێ بۆ ساوان، جاده‌ی سه‌ید سارم، جاده‌ی زیویهو كۆخان و جاده‌ی وشكهدهرێ.