لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ڕابردوو ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئیران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ئاخوندی، ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکاران و وەستاکارەکانی بیناسازیی لەبەردەم مەجلیسی ڕێژیم لە تاران، کارمەندانی کۆمپانیای پیشەیی” میانئاب”ی شووش لەبەردەم دەرگای ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی سەنعەتکاری پێترۆشیمی ئیلام بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لەبەردەم ئەو کۆمپانیەیە بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵیک لە شارومەندانی ناڕازی بە یاسای بنەماڵە ومارەیی لەبەردەم مەجلیسی ڕێژیم لە تاران، کرێکارانی پێترۆشیمی ڕازی ماهشەهر لە شوێنی کارەکەیان، خاوەن ماشینەکانی تاران لەبەردەم بینای سەرۆککۆماریی ڕێژیم لە تاران، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی لاستیکی “بارز”ی کرمان لە حەوشەی کۆمپانیاکە و کرێکارانی پێترۆشیمی مروارید لە عەسەلوویە لە شوێنی کارەکەیان بەڕێوە چوو.