لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆسەر میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگاکانی مەرئەب و بەیزا ٢٤٠ میلیشیای حووسی کوژران.
هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پشتیوانیی لە دەوڵەتی یاساییی یەمەن، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و لە درێژەی هێرشەکانمان بۆسەر میلیشیا حووسییەکانی سەر بە رێژیمی ئێران، ٥٣ هێرشی ئاسمانیمان کردۆتە سەر بنکە ومۆڵگەکانی ئەو گرووپە میلیشیایە لە پارێزگاکانی مەرئەب و بەیزا و لە ئاکامدا ٢٤٠ میلیشیای حووسی کوژراون و ٣٤ ماشینی سەربازیی ئەو گرووپەش بە تەواوەتی تێکشکێندراوە.
هەروەها هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی یەمەن باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن، سەرەڕای ئازادکردنی شاری” حەریب” لە حاڵی پێشڕەویدان و کونترۆڵی ناوچەکانی باشووری پارێزگای مەرئەبیان بەدەستەوە گرتووە.