له ساڵی ٩٠ڕا تا ئێستا له به‌ندیخانه‌ی ورمێ به گشتی ٧ به‌ندكراوی سیاسیی کورد ١١ ساڵ زیندانیان به حوكمه‌كانیان زیاد کراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، له ساڵی ٩٠را تا ئێستا به هۆی دروستكردنی په‌روه‌نده بۆ سێ به‌ندكراوی سیاسیی كورد به ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان، مسته‌فا عه‌لی ئهحمهدو قادر محه‌ممه‌دزاده بۆ هه‌ر كام له‌م كه‌سانه سزای ٣ مانگ زیندان به تاوانی پڕوپاگه‌نده دژی نیزام به حوکمی پێشوویان زیاد بووه.
له ساڵی ٩٢ ی هه‌تاویدا دوو كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان حوكمی ساڵێک زیندان‌و ئومید ڕه‌حمانی حوكمی ٣ مانگ زێده زیندانیان به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژی نیزام به‌سه‌ردا سه‌پا.
هه‌روه‌ها له ساڵی ٩٤، عه‌لیڕه‌زا ڕه‌سووڵی حوكمی ٣ ساڵی به هه‌مان تۆمه‌ت به‌سه‌ردا سه‌پاند. ناوبراو له ساڵی ٩٢ تا ٩٣ له به‌ندیخانه‌ی ورمێ ڕاگیرابوو و پاشان بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد گواسترایه‌وه.
شایانی باسه كه هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا یووسف كاكه‌مه‌می حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به‌هۆی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ردا سه‌پا.