بۆ ریز گرتن لە یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی ڕۆژی ١٠ خاکەلیوە، پێشه‌وا قازی محهممهدو یارانیو هه‌روه‌ها ڕێزنان له سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان ڕێوڕه‌سمێک له شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سۆئێد پێکهات.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ڕۆژی شه‌ممه، ١٤ ی خاکه‌لێوه به‌ڕێوه‌چوو، به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێکی حیماسی له‌لایه‌ن موژدە عزیزی، ئەندامی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سۆئێد‌و؛ مارشی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب‌و پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی سورخەڵاتی کورد دەستی پێ‌کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا بیستون فروغی پەیامی کومسیونی کۆمەڵایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوەوە خۆیندەوە. دوابەدوای ئەو مامۆستا عاشق ئیسماعیلی، شاعیر‌و نووسەری ناسراوی حیزب باسێکی بەنرخی لە سەر شەهید، ڕۆژی ١٠ی خاکە لێوەو کەسایەتی پێشەوای نەمر پێشکەش کرد.
دواتر په‌یامی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان‌و حیزبی شیوعی کوردستان کەو بەو بۆنەوە بۆ کومیتەی حیزب‌و ئەو ڕێوڕەسمە نێردرابوون لە لایەن هاوڕێ مسعود دێماسی،یەوە خویندرانەوە.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و یاده‌دا سەید عەلی هاشمی، تێکۆشەری دێرێنی ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان پیامی کەمپینی یەکبوونی خوێندەوەو ڕێبوار ئیبراهیمزادەو سیروان ئاروەند وەک دوو ئه‌ندامی بنەماڵەی شەهید لە سەر جێگەو پێگەی بەرزی شەهیدان قسەیان کرد. بە دوای ئەواندا ڕەحمان نستانی، فەرماندەی بەوەجی پێشووی ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بیره‌وه‌رییه‌کی بهههستو سۆزی له سه‌ر له‌داردرانی به کۆمه‌ڵی پۆلێل له‌لاوانی حیزبی دێموکڕات له زیندانی ورمێ‌دا پیشکەش کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا لەوحی ڕێزلێنان‌و پێ‌زانین لەلایەن کومیتەی وێسترۆسی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە پیشکەش به بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان کراو بە سرودی شەهیدان کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.