ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان ٧٦مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ژانویەی ٢٠٢٢ی زایینی، بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، جێژنی نەتەوەیی ٢ی رێبەندان لە شاری لەندەن بەڕێوە چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا، وێبناری تایبەت بۆ بەرێز کاک” خالید عەزیزی” سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ بەشداربووان بڵاو کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی مەڕاسیمەکەدا بەرێز “ئەدیسۆن فەرامەرزی” بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا پیرۆزبایی کۆمیتەی بریتانیای لەو رێوڕەسمەدا پێشکەش کرد و هەروەها نێوئاخنی بەرنامەکەش بە چەندین کۆپلە شێعر و پەخشان لەلایەن خاتوو مینا سوارە ڕازایەوە.
شایانی باسە کە بەشداری شاندی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و حیزبە کوردیەکان و پێشکەش کردنی پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەشێکی دیکە لە بەرنامەکانی ئەو جێژنە بوو.