لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئیران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ئاخوندی، ١٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و فەرهەنگییانی خانەنشینکراو لە شارەکانی ئێران وەکوو تاران، سنە، ئەردەبیل، ڕەشت، شیراز، هەمەدان و کرماشان لەبەردەم بینای سەندووقی خانەنشینی ئێران لە شارەکانیان، فەرهەنگییانی خانەنشینکراوی داراب و نوورئاباد لە شارەکانیان، خانەنشینکراوانی موخابەراتی ئێران لە پارێزگاکانی ئێران لەبەردەم بینای گشتیی ئیدارەی موخابەرات لە تاران، کارمەندانی گرێبەستیی موخابەراتی ئیسفەهان لەبەردەم فەرمانداریی ئیسفەهان، کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی ڕازی لە بەندەر خومەینی، کرێکارانی ئاوبەندی شەفاڕوود لەبەردەم بینای ئێداری ئاوبەندەکە و کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای پیشەیی نەیشەکەری میانئاب، هەڵکەوتوو لە شووش بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام لە شوێنی کارەکەیان بەڕێوە چوو.