ئەو مەسیحییانەی کە پیشتر لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێران بوون، دەڵێن: ڕێژیمی کۆماریی ئیسلامی مەسیحییە ئیرانییەکان لە زانکۆ و قوتابخانەکانی ئێران دەردەکا.
ژمارەیەک لە بەندکراوانی پێشووی مەسیحی لە ئێران، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پێشێلکردنی مافی خوێندنی مەسیحییەکان لە ئێران ناڕەزایئەتییان دەربرێ و وتیان: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێمەی مەسیحییە ئیرانییەکان و منداڵەکانمان لە زانکۆ و قوتابخانەکان دەردەکا و بێبەشبوون لە مافی خوێندن یەکێکە لە مافە پێشێلکراوەکانی مەسیحییە ئێرانییەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.
بەندکراوانی پیشووی مەسیحی لەو بەیاننامەیەدا نووسیویانە: ڕۆژی جیهانی پەروەردە لە ئێران، بیانوویەکە بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو ڕاستییە کە لە سەدەی ٢١داین و هێشتا بەهۆی مەسیحی بوونەوە لە ئێران، مرۆڤ لە خوێندن بێبەش دەکرێ و ئەوەی بڕوای بە ئاینی مەسیحی بێ، بۆی نییە لە قوتابخانە و زانکۆکانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێراندا بخوێنێ، لە حاڵێلکدا لە ڕابردوودا لە ئێران مێژوویەکی پڕشەنگدار لەهەمبەر خوێندن و پەرەردەوە و فەرهەنگەوە هەبووە کە بە هاتنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو بەها پیرۆزانە لەناو چوون.