چالاکیی تەبلیغیی میراتگرانی کۆمار و قوتابییانی پێشەوا قازی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە ناوچەی قوتور بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان، چالاکیی تەبلیغیی ئەویندارانی کۆماری کوردستان و قوتابییانی پێشەوا قازی محەممەد و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی قوتور سەر بە شاری خۆی، بەڕێوە چووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی لە ناوچەی قوتور، پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانی پێشەوای سەرۆککۆمار و بەها پیرۆزەکانی کۆمار نوێ کردەوە.