هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “سیامەند خواڕەزم” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سیامەند خواڕەزم” خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەکوتکەرەکانی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.