گێری سیمۆر، مامۆستای زانكۆی هارواڕدو ڕاوێژكاری پێشووی باراك باڕاک ئۆباما له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه ئه‌گه‌رچی ئا‌مریكا پێبه‌ند به هه‌موو به‌ڵێنییه‌كان له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بووه به‌ڵام ئێران به شێوه‌ی پێویست نه‌یتوانیوه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان قازانج بکا.
گێری سیمۆر گوتی، ئا‌مریكا ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ڕێككهوتنهکهدا هاتووه، هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ئه‌م گه‌مارۆیانه‌یه كه پێوه‌ندییانه به به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێرانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی دیكه كه پێوه‌ندییان به پووڵشوویی، تێرۆریسم و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران هه‌یه هه‌ر له جێی خۆیانن.
ناوبراو گوتی چونكه ئه‌م گه‌مارۆیانه ئێستاش هه‌ر له‌جێی خۆیان ماونه‌ته‌وه، ئێران نه‌یتوانیوه به شێوه‌ی پێویست سوود له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان وه‌ربگرێ.
گێری سیمۆر پێشتر گوتبووی ئیسراییل یه‌كێك له له‌مپه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی باشتربوونی پێوه‌ندیی نێوان ئێران‌و ئامریكایه. ناوبراو له‌م باره‌وه گوتبووی: “من پێم وانییه كه ئیسراییل ته‌نیا له‌مپه‌ر بێ، به‌ڵام گرینترین كۆسپ‌و له‌مپه‌ره. چونكه ئیسراییل له خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئامریكایهو دیاره له سیاسه‌تی نێوخۆیی ئامریكادا گرینگ‌ترین كاریگه‌ری هه‌یه. هه‌ربۆیه تا ئه‌م كاته‌ی كه ئێران ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئێستای ڕه‌چاو بكا و بڵێ ده‌بێ ئیسراییل له‌نێو بچێ، ناكرێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن كه ئێران و ئا‌مریكا پێوه‌ندییه‌كی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێ.”
به قسه‌ی ناوبراو ئه‌وه ئه‌ركی سه‌ر شانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامییه كه ئاوڕ له‌م مه‌سه‌له بده‌نه‌وه و له هه‌وڵی ئوه دابن كه ئاراسته‌ی دوژمنكارانه‌ی خۆیان له هه‌مبه‌ر ئیسراییلدا بۆته له‌مپه‌رێك له به‌رده‌م باشتر بوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و واشینگتۆن.