ژووری بازرگانی: هەڵاوسانی ئابووری لەماوەی هاتنەسەرکاری ئیبراهیم ڕەئیسی لە سەرانسەری ئێران لە هەڵکشاندایە.
بەپێی ڕاپۆرتی ژووری بازرگانیی ئێران کە ئاماژە بە هەڵکشانی هەڵاوسانی ئابووری لەماوەی دەسبەکاربوونی دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی دەکا، ڕاگەیەندراوە کە ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران سەتا ٤٢.٤ و لە مانگی بەفرانباردا زیاتر هەڵکشاوە، بە شێوەیەک بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سەتا ٧ زیاتر بووە و ئەوەش بەو مانایە کە هەر بنەماڵەیکی ئێران ئەمساڵ بە شێوەیەک زیاتر لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا بۆ پێداویستی و خزمەتگوزارییەکان پارەی سەرف کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی سیاسەتی هەڵەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، قەیرانە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قوڵتر دەبنەوە، لە بەرانبەردا ناڕەزایەتیی خەڵک و چین و تۆێژەکانیش فراوانتر دەبن و دەسەڵاتداران و کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە تا ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ ئاساییبوونەوەی ئەو بارودۆخە نەداوە.