ڕابێرت مالی وتی: ئەگەر بڕیار بێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرن ڕێککەوتن بکەین، دەبێ ڕێژیمی ئێران چوار هاووڵاتیی ئەمریکایی لە بەندیخانەکانی خۆی ئازاد بکا و پێشمەرجی ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ ئەو ڕێژیمە، ئازادکردنی چوار هاووڵاتیی ئەمریکاییە لە بەندیخانەکانی ئێران.
ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، بە “ڕۆیتێرز”ـی ڕاگەیاند کە، ڕێککەوتنی ئەمریکا لە دانوستانەکانی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران کارێکی ئاسان نێیە کە بە ئاکام بگات، مەگەر ئەوەیکە تاران چوار هاووڵاتیی ئەمریکایی کە لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێراندان ئازاد بکات؛ مەرجی ئەمریکا پێش هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەیە کە دەبێ ئەو ڕێژیمە چوار هاووڵاتیی ئەمریکایی ئازاد بکات.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئەوەشی زیاد کرد کە؛ لە حاڵیکدا کە ئەمریکا ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لەبارەی پەروەندەی ناوکیی دانوستان دەکات، دیسان هەر بە شێوەی ناڕاستەوخۆ وتووێژمان کردووە بۆ ئەوەی بە تەواوی دڵنیا بین کە کۆماری ئیسلامی ئەو چوار هاووڵاتییە ئەمریکاییە ئازاد دەکا، لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران متمانەی خۆی لەدەست داوە و هیچ بەڵێنێکی جێبەجێ ناکا، مەگەر ئەوەی لەسەری زەخت هەبێ و بە گشتی پپشمەرجی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ تاران ئازادکردنی ئەو چوار هاووڵاتییەی ئەمریکایە.