ڕۆژنامه‌ی ئامریكایی “فایننشیال تایمز” له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی بانكه بچووكه ئورووپاییه‌كان به‌ربه‌ره خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و بازاڕی ئابووریی ئێرانن، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه بانكه گه‌وره‌كان ئێستاش له بابه‌ت ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا قورسه ماڵییه‌كان له لایه‌ن ئامریكاوه نیگه‌رانن.
له نموونه‌ی ئه‌م بانكانه ئاماژه به بانكی “كێی بی سی” بێلژیك، بانكی “دی زێد”ی ئاڵمان و بانكی Erste ی ئۆتریش كراوه كه سه‌رجه‌میان ده‌ستیان به پێوه‌ندییه ماڵییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران كردۆته‌وه.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه له هه‌مان كاتدا، بانكه گه‌وره‌تره‌كانی ئورووپا له ترسی ئه‌گه‌ری سزا ماڵییه‌كانی ئا‌مریكا خۆیان له ڕیسكی سه‌رمایه‌دانان له ئێران به دوور ڕاگرتووه.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی له مانگی ژانویه‌ی ڕابردووڕا كه ئێران و گرووپه١+٥ له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ناوكیی كۆماری ئیسلامی ڕێك كه‌وتوون، گهمارۆیكی زۆر له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگیراوه، ئه‌وه له حاڵێك دایه كه ئێستاش له زۆر حاڵه‌تدا گه‌مارۆكان هه‌ر له جێی خۆیان ماونه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی كه پێوه‌ندییان به چالاكییه تێرۆریستییه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌یه، بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به وریاییه‌وه ئاماده‌ی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ كهسایهیهتییهكان و بنیاته ماڵییه‌كانی ئێرانن.