سزای لەسێدارەدانی بروومەند نەجەفی ژینگەوانی کرماشانی بۆ جێبەجێکردن ڕەوانەی دادگا کرا.
بروومەند نەجەفی ژینگەوانی کرماشانی کە ڕاوچیەکی نایاسایی کوشتووە، لەلایەن دادگای کرماشانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا و ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان، سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ جێبەجێکردن، ڕەوانەی دادگای ئەو شارە کرا. سزایلە سێدارەدانی ئەم ژینگەوانە کوردە کاردانەوەی جیاجیا و بەرفراوانی لێ کەوتەوە و لەلایەن سێلێبریتییە خەڵکییەکانەوە پاڵپشتیەکی فراوانی بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی لێ کرا.
جێی ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە بەپێی یاسا دەتوانێ تەقە لە ڕاوچی نایاسایی بکات، بەڵام ئەو کەسەی کە کوشتوویەتی سەر بە رێژیمە، هەر بۆیە ئەم سزایەی بەسەردا سەپاوە.