هاووڵاتییەکی خەڵكی ئیلام لەبەردەم بونیادی مەسکەن بەهۆی هاوکارینەکردنی لەلایەن ئەو دامەزراوەیەی ڕێژیم، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، “عەلی ڕۆستەمی”، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی “چشمە کەبوود” سەر بە شاری ئیلام، بەهۆی یارمەتینەدانی لەلایەن بونیادی مەسکەنی ڕێژیم، لە پێش چاوی منداڵەکانی هەوڵی خۆسووتاندنی دا.
جێی ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە زیاتر لە شەش مانگە کارەکانی لەلایەن بونیادی مەسکەنی ئیلامەوە پەک خراوە و بۆ ئەو مەبەستە، دەیان جاریش سەردانی بەرپرسانی کردووە، بەڵام نەک وڵامیان نەداوەتەوە تەنانەت هەڕەشەیان لێ کردووە.