مافناسێكی كورد ئاماژه‌ی به ده‌ره‌نجامه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كانی مینوو خاله‌قی، پالێوراوی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٧ی ڕه‌شممه‌ی ئێران كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له قبووڵ بكه‌ین كه پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كانی به‌ربژێرێك‌و ڕه‌د كرانه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی ئه‌و ته‌نیا به مانای ئه‌ستاندنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی ئه‌م كه‌سه نه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌وه به مانای ڕه‌د كرانه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی ته‌واوی ئه‌م كه‌سانه‌یه كه ده‌نگیان به‌م به‌ربژێره داوه، به‌م جۆره مه‌سه‌له‌كه زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه.
محه‌ممه‌دساڵح نیكبه‌خت، له لێدوانێكدا بۆ “رویداد ٢٤” گوتی: دیاره ته‌واوی ئه‌م باسه‌ی كه پێوه‌ندی به پشتڕاستكرانه‌وه‌ی سه‌ڵاحییه‌ت یان ڕه‌د كردنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌گه‌ر پاش ده‌نگدان سه‌لاحییه‌تی نوێنه‌رێك ڕه‌د بكرێته‌وه، من پێم وایه له‌و كاته‌دا ناتوانن له بابه‌ت پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كانی ئه‌م نوێنه‌ره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه بكه‌ین.
به قسه‌ی نیكبه‌خت، ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌نگه‌كانی نوێنه‌رێك یان به‌شێك له ده‌نگه‌كانی به ساخته‌و ناقانوونی بزانن، ئه‌وه ده‌بێ له كاتی ژماردنی ده‌نگه‌كاندا به‌ڵگه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدابێ تا بتوانن ساخته بوونی ئه‌م ده‌نگانه بسه‌لمێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندیی به كه‌سایه‌تیی زاتییه‌وه هه‌یه و پێشتر له لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه پشتڕاست ده‌كرایه‌وه من پێم وایه ناتوانێ سه‌رله‌نوێ له لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه بكه‌وێته به‌ر ڕه‌خنه‌و تاوتوێ كردنه‌وه.
محه‌ممه‌دساڵح نیكبه‌خت له درێژه‌ی قسه‌كانی‌دا گوتی: پاش ته‌ئیدی سه‌لاحییه‌ت و ده‌نگ كۆ كردنه‌وه بۆ كاندایداتۆرێك، ئه‌ركی مه‌جلیسه كه بۆ دواجار ته‌ئیدی بكاته‌وه و له كۆتاییدا ئه‌وه مه‌جلیسه كه ده‌توانێ ئیعتیبارنامه‌ی ئه‌م نوێنه‌ره له حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی پشتڕاست یان ڕه‌دی بكاته‌وه.