• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەداخەوە شەهید‌سازیی ئەم‌جارە پەکی کەوت

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/01/23
جۆری بابەت: ئەدەب

دارسمە

١٨ی بەفرانباری دووساڵ لەمەوبەر، چەند ڕۆژ دوای ئەوەی قۆڵێکی میرزا قاسمۆکە لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا دۆزرایەوە، ئاغا بیری لەوە کردەوە چۆناوچۆن بەرەنگاری ئیستیکباری جیهانی ببێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش هینای نەخشەیەکی زۆر زیرەکانەی داڕشت. جەنابی ڕێبەر کە گرووپێکی بچووک پێی ئێژن “ڕەهبەر” و گرووپێکی بچوکتر دەڵێن “ئاغا” و گرووپێکی بچووکتر بچووکتریش عەرزی دەکەن “ئیمام خامنە‌یی” و لە ڕاستیشدا هەمان “عەلیە گۆج”ی خۆمانە، نەخشەکەی ئا بەم شێوەیە بوو:

سەرەتا چەند مووشەکێک کە سەری نووکیان کەمێک باڕووتی تێ‌دایە و باقیی نێویان بەتەڵه، بە چەشنێک بەرەو بنکەی ئامریکایی “عەین‌ولئەسەد” بهاوێژرین کەسی ئەمریکایی گوێی دە خوێن نەیەت و خوێنی زۆر نەکەوێتە نێوان ئێران و ئەمریکا. “ڕەهبەر”ی بەڕێز یان بڵێین “ئاغا”، “ئیمام خامنەیی” یان هەمان “عەلیە گۆج”ی خۆمان کە برایانی ئازەری بە “عەلی‌چۆلاغ”یش ناوی دەبەن، فەرمانی دا چەندین تەنەکەی نێوبەتاڵ بە ناوی مووشەک بهاوێنە هێزەکانی ئەمریکا لە عەینوولەئەسەد و دوای ئەوەی زانی ئەم هێرشە نێو بەتاڵه هیچ سەربازێکی ئەمریکایی نەکوشتوە و ئەمریکاش ئەگەر سەربازی لێ‌نەکورژێن هێرش ناکا، فەرمانی فەرموو یەکێک لە فڕۆکەکانی گواستنەوەی ڕێبواران بدرێتە بەر دوو مووشەکی نێوپڕ و بەر بدرێتەوە. ئاغا بەتوندی داکۆکیان فەرموو دەبێت ئەو مووشەکانەی لە فڕۆکەکە دەدرێن زۆر لەو مووشەکانەی بەرەو عەینولئەسەد هاوێژران ئەنگێوەتر بن و کاری دوژمن یەک‌سەرە بکەن. لێرەدا لێزانی و بیرتیژیی ڕێبەر ئەوەندە زۆر بوو، بە تیرێک دوو ئامانجی دەپێکا. دیارە ئەو ماموستا و خوێندکار و هاووڵاتیانەی لەنێو فرۆکە نەفەرهەڵگرەکان دان دوژمنی سەرەکین. ئەوان بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئاغا پێک‌نایەن، بەڵام ئەمریکا بە لای بەرجام و مەرجام و شتی وادا خەریکی پێکهاتنە. بەردەستانی ئاغاش زۆر پیاوانە ئەو فڕندە ئۆکراینییەیان ئەنگاوت کە چەند خولەک پێشتر لە فڕۆکەخانەی تاران بۆ ئەم مەبەستە دەست‌نیشانیان کردبوو.

فرۆکە ئەنگێوراوە ئۆکڕاینیەکە ١٧٦ کوژراوی لێ‌کەوتەوە و وەک “ئاغا” فەرموویەتی بە خۆشیەوە هیچ‌کەس بە برینداریش ڕزگار نەبوو بۆ ئەوەی ئێستا زمان‌درێژی بکات و هەزار بوختانمان بۆ هەڵببەستێت.

جا ئەم جارە گەمە خۆشەکە دەەستی پێ کرد و وەک ئیمام خامنەیی داینابوو، دەبوایە لێدانی ئەم فرۆکەیە بەئەستۆی ئەمریکادا بهێنرێت و پێشان بدرێت ئێران لە کاتێکدا ئەم هەموو تەنەکە بەتاڵە درێژەی ناوەتە عەین‌ولئەسەدەوە، قوڵاغی ئەمریکاییەکی بریندار نکردووە، ئەوە ئێمە ١٧٦ کەسی سڤیلمان بە مووشەکی ئەمریکاییەکان کوژران.

گیان گیان، بووین بە خاوەنی ١٧٦ شەهیدی دیکە. ئەگەر هەر شەهیدێک تەنیا سێ خێزانی خزمی پلە یەکی هەبێت، ئەم ژمارەیە جارانی سێ دەکاتە ٥٢٨ خێزان و ئەگەر هەریەک لەم ٥٢٨ خێزانەش هاوڕێ و هاودەم و هاوڕێی ٥ خێزانی دیکە بن، ئەوە دەکات ٢٦٤٠ خێزانی دیکە بەمجۆرە لێکدانەوەیە ئەوای لێ دێت، ١٧٦ خێزانی ١٧٦ شەهیدەکە و ٥٢٨ خێزانی خزمی پلە یەکی ١٧٦خیزانە شەهیدەکە و ٢٦٤٠ خێزانی هاودەم و هاوڕێی ئەم ٥٢٨ خێزانە بە هەموویانەوە دەکاتە ٣٣٤٤ خێزان. ئەگەر هەر خێزانێک لە ٤ ئەندام پێک‌هاتبێ دەکاتە  ١٦هزار٧٢٠ کەس.

دیسان گیان گیان، بە ئەمە دەڵێن پرۆسەی بەردەوامیی شەهید‌سازی، خەنی لە خۆمان. ئەمە ئەنجامی ئەزموونی سەردەمی ئاگرتێبەردانی هینەکەی ئابادانە. ئەو هینەی نزیکەی ٤٢٠ شەهیدی لێوە دروست بوو.

جەنابی ئاغا وای دانابوو، قاتڵی قاسم سولەیمانی ببێتە بکوژی ١٧٠ کەسی بێ‌تاوانی نێو فڕۆکە ئۆکراینیەکە و ئێمەش دوای ئەوەی لەسەر جادە و شەقام و لە حوسێنیە و مزگەوتانەوە هاوار بکەین و بڵێین ئەمریکا دوژمنی هەموو گەلی ئێرانە و ئەم هەموو خەڵکە بێ‌‌تاوانەی کوشتوە بۆیە ئەم هەموو مووشەکەمان لە عەینولئەسەد به هێزی ئەمریکا و ئەم هەموو سەرباز و ئەفسەرە پایەبەرزانەیەوە نا و گێژووێژمان کردوون.

جا دوای ئەمەش دەهاتین لە ژێرەوە بە دەستەڵاتی ئەمریکامان دەگوت، بۆ ئەوەی خەڵکی وەزاڵەهاتوو و دڵ‌بریندارتان لێ نەورووژێت، وەک ئەم ساڵانەی ڕابردوو بەدەم هەڕەشەمان لێ‌بکەن و بە ڕادیو تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە و دەرکردنی بەیاننامەی “غیرالزام‌آوار” لە ڕواڵەتدا بمانکوتن.

لە کۆتاییدا خەتای خۆمان بوو. ئەوە نییە دەڵێن دار هۆرەی لە خۆی نەبێت ناقەڵشێت، ئەمە بوو ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە قسەوقسەڵۆکی خاوەن ماهوارە و مانگی دەستکرد و مەستکرد و جڕوجانەوەری دیکە دانی بەوە دانا کە خۆمان بە مووشەک سێرەمان لە فڕۆکەکە گرتوە و ئەم هەموو مامۆستا و خوێندکار و شارەزا و پسپۆڕانەمان کوشتوە.

ئەمانەی باس‌ کران هیچیان ناخۆش نەبوون و ئەوەی هەرەناخۆش ئەمە‌یە، ئاغا تووشی ئەم زەحمەتە دەبێ لە کاتێکدا دەستە نایلۆنەکەی کەمێک بەرز دەکاتەوە، ناچارە لە قاقەزە بچووکەی دەستی چەپی بڕوانێ و بە ڕیز جنێوی سەیروسەمەر بە ئەمپڕیالیزم و و “دوشمەن”ی سەهیونیستی بدات.

تاگی بابەت: دارسمە

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist