ئەمڕۆ یادی ئەو ڕۆژەیە کە مێژوو ڕووی کردە سەرای چەند هەزار ساڵەی ئێمە و خەڵاتێکی پێشکەش کردین
ئەمڕۆ یادی ئەو ڕۆژەیە
لە نێوان ماڵی چوار برا
لێرە لێرە لە چوارچرا
مێژووی خۆمان پیرۆزبایی دووی ڕێبەندانی لێکردین
خەڵاتێکی گرانبەها
کۆرپەێکی تاقانە
باڵای قەندیل
چاوی شاهۆ
سەری هەڵگورد
جەوهەرێک وێنەی داڵاهۆی پێشکەش کردین
ئەمڕۆ یادی ئەو ڕۆژەیە
لێرە لێرە لە چوارچرا
ئەو خەڵاتە ئەسپاردەی دەستی پێشەوای کوردان کرا
ئەمڕۆ یادی ئەو جەژنەیە بەبێ وچان ئەو کۆرپەیە جلوبەرگی زاگرۆسانەی لەبەر کرا
ناوێکی کوردی کوردانەی وەکوو کۆمار دیاری کرا
ئەمڕۆ جەژنە لە ماڵی من
هەر دەسبەجێ کۆرپەی کۆمار باڵای کرد، بوو بە ڕێگا بو بە یاسا، بوو بە ئاڵا و هەڵکرا
ئەمڕۆ جەژنە لە ماڵی من
ئەمڕۆ جەژنە لە ماڵی من
دەیان ساڵە دووی ڕێبەندان ، هزری کۆمار دەبێتەوە چرۆی خەبات لە نیشتمان
دەبێتەوە بە ڕووناکی
بۆ ڕێگای دووری ئازادی
دەبێتەوە بە ڕووناکی
بۆ نەوەی ڕێگای ئازادی
ئەمڕۆ جەژنە لەم وڵاتە لەماڵی من
ئەمڕۆ جەژنە لەم وڵاتە لە ماڵی من