لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئاخوندی ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئیران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە دانیشتوانی شاری ئەهواز لەبەردەم شارەوانیی ئەو شارە، کارمەندانی ئیدارەی بەندیخانەکانی ئێران لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران، کرێکارانی شارەوانیی یاسووج لەبەردەم بینای ئۆستانداریی کۆهکیلوویە و بۆیرئەحمەد، دانیشتوانی گوندی “مورغمەلێک”ی شەهریکورد لەبەردەم بینای ئەنجومەنی گوندەکە و کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری “میانئاب” لە شوێنی کارەکەیان بەڕێوە چوو.