وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، مۆڵەتنامەی دوو نەوتهەڵگری بە ناوەکانی نەوتهەڵگری “کاروو” بە ئاڵای وڵاتی پاناما و نەوتهەڵگری” ئەلسا” بە ئاڵای وڵاتی بلیز، بەهۆی گواستنەوەی نەوتی ڕێژیمی ئێران هەڵوەشاندەوە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی شەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی یەکیەتیی بەدژی ئێرانی ناوکیی کە لە نزیکەوە چاوەدێری ئەو نەوتهەڵگرانەی کە نەوتی ڕێژیمی ئێران بە قاچاخ دەگوازنەوە دەکات، راپۆرتێکی لەهەمبەر گواستنەوەی قاچاخی نەوتی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی نەوتهەڵگرە بیانییەکانەوە داوە بە وەزارەتی بازرگانی و کەشتیڕانیی ئەمریکا و کەشتیڕانیی ئەمریکاش مۆڵەتنامەی ئەو دوو نەوتهەڵگرەی هەڵوەشاندوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە دامەزراوەی پۆلێنبەندی کەشتیڕانیی ئەمریکا، یەکێکە لەو ١٢ دامەزراوە کەشتیڕانییە جیهانییە کە کەشتییە گەورەکان و نەوتهەڵگرەکان بۆ گەشت لە ئاوە نێونەتەوەییەکاندا پێویستیان بە مۆڵەتنامەی ئەو دامەزراوەیە هەیە و بەبێ هەبوونی ئەو مۆڵەتنامەیە نەوتهەڵگرەکان ناتوانن ببنە خاوەن بیمەی کەشتییەکانیان.