هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە ماشینەکەی بە سەختی بریندار بووە.
شەوی هەینی ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە جادەی سورێن – کەریم ئاوای شاری بانە ماشینی هاووڵاتییەکی کورد دەدەنە بەر فیشەک و بە توندی برینداری دەکەن.
“وریا حەسەنی” ناسنامەی ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی بانەیە کە بەبێ هیچ هۆکارێک دەدرێتە بەر دەسڕێژی فیشەک و بە سێ فیشەک بە توندی بریندار دەبێ؛ ئەم هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین لەژێر چاوەدێریی چڕی پزیشکیدایە.
هێزە مرۆڤکوژەکانی ڕێژیم بۆ پاساوی ئەم جینایەتە ڕایانگەیاندووە کە تەقەیان لە ماشینی قاچاخچیان کردووە کە فیشەکەکان بەر ئەم هاووڵاتییە کەوتووە.