نەفتالی بێنێت وتی: لە هەموو وڵاتانی ناوچەکەدا ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەکەینە ئامانجی هێرشەکانمان و ئەرکی سەرەکیی ئێمە گورز وەشاندنە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لاپەڕەی تویتێری خۆی باسی لە کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ بەرپرسی فەرماندەیی ئەرتەشی وڵاتەکەی لەسەر هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، ئامانجی سەرەکیی خۆی و وڵاتەکەی گورز وەشاندن لە کۆماری ئیسلامی و گرووپە میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بە تارانە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا.
لەلایەکی دیکەشەوە ماڵپەڕێکی دیکەی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە، ئیسرائیل بانکێکی زانیاری لە شوێنە گرینگەکان بە تایبەت دامەزراوەکانی ناوکیی ڕێژیمی ئێران دەست کەوتووە بۆ ئەوەی هێرشی مووشەکی بکاتە سەریان و لە بەرنامەیدایە کە شوێنە گرینگەکانی کۆماری ئیسلامی بکاتە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکانی خۆی و تارانی خۆی بۆ ئەوە ئامادە کردووە کە ئیسرائیل دوای بەئاکام نەگەیشتنی دانووستانەکانی ڤیەن، هێرشی مووشەکی بکاتە سەر دامەزراوە ناوکییە گرینگەکانی.