بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ١٤ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ١٤ چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لە مانگی بەفرانباردا، لەسەریەک بە ٣١ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٥ میلیۆن تمەن پێبژاردن و دوورخستنەوە لە زێدی خۆیان حوکم دراون.
جێگای ئاماژەیە کە بەشێک لەو دەسبەسەرکراوانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کراون و بەشێکیش لەو دەسبەسەرکراوانە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و لە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەژێر ڵێپێچینەوە دان و هەروەها بەشێکیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزایەک کە پێشتر بەسەریاندا سەپاوە، دەسبەسەر کراون.