هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاڵیکەندی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شەمزین محەممەدی” خەڵکی گوندی ئاڵیکەندی سەر بە شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ماوەی ٥مانگ بەندکرانی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری بۆکان دەسبەسەر و پاش مانگێک ڕاگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
جێی ئاماژەیە کە شەمزین محەممەدی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای شاری بۆکان، بە سەرۆکایەتیی قازیی بەکرێگیراوی ڕێژیم پەیمان ڕۆستەمی، سزای ۵ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.